بۆ پرسەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سەرۆککۆمار پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
بۆ پرسەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سەرۆککۆمار پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

دیمەنی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی

ئاڤا نیوز

هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی کوردستان و پرسی سەرۆککۆماری عێراق، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.

چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، بۆ گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری گرنگ بوو، یەکێکیان پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە و تەوەری دووەم پەیوەست دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کە هەردوو حیزب کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەیە.

زانیاریی زیاتر: شاندی یەکێتی پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ڕێواز فایەق، شاڵاو شێخ سەڵاح، نزار ئامێدی و ئامانج ڕەحیم، شاندی پارتی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح و پشتیوان سادق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ