ترەمپ پلانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆڵۆمبیا دادەنێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ پلانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆڵۆمبیا دادەنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە لەگەڵ گۆستاڤۆ پترۆ هاوتا کۆڵۆمبیەکەی بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەردوو وڵات قسەی کردووە.

وێنە گەورەکە: دوای دەستبەسەرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بە چەندین تۆمەتی جیاواز لەلایەن ئەمریکاوە، ڕاستەوخۆ ئەمریکا هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کوبا و کۆڵۆمبیا دەستپێکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر تۆمەتبار دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڕەشە و تۆمەتەکانی ترەمپی ڕەت کردەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ گوستاڤۆ پترۆ هاوتا کۆڵۆمبییەکەی کردووە و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و تاوتوێی پرسەکان، لەنێویاندا بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەردوو وڵات کردووە، دەشڵێت چاوەڕێی چاوپێکەوتنم لەگەڵیدا لە داهاتوویەكی نزیکدا.

لەبارەی دیدارەکەشەوە، ترەمپ وتی ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی دیدارەکە دەستیان پێكردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ