سوپای سووریا چەند ناوچەیەک لە شێخ مەقسوود دیاری دەکات و داوای چۆڵکردنیان دەکات
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

ناوچە دیاریکراوەکانی گەڕەکە کوردییەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند نەخشەیەکی جیاوازەوە هۆشدارییەکی خێرا ئاراستەی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب دەکات و داوای چۆڵکردنی دەستبەجێی سێ ناوچەی دیاریکراو دەکات.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی حەلەب لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە هەستیارترین قۆناغ و سەرەڕای ئاوارەبوونی هاووڵاتیان، چەندین گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای سووریا ڕایگەیاندووە ئەم شوێنانە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەک پێگەی سەربازی بۆ بۆردوومانکردنی هاووڵاتییانی شارەکە بەکاردەهێنرێن، بۆیە بڕیاری داوە بە شێوەیەکی چڕ و ورد ئەو خاڵانە بکاتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو نەخشانەی لە میدیا فەرمییەکانی سووریاوە بڵاوکراونەتەوە، ناوچە سوورکراوەکان لە چەند خاڵێکی جیاوازی شێخ مەقسوود هەڵکەوتوون و سوپا داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل دەکات بۆ پاراستنی گیانیان بە زووترین کات لێیان دووربکەونەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا قەدەغەی هاتووچۆی لە گەڕەکەکە ڕاگەیاند و مۆڵەتێکی چەند کاتژمێریی بۆ چۆڵکردنی شوێنە مەترسیدارەکان دیاریکرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
دیمەشق جەخت دەکاتەوە بە ئامانجگرتنی ئەم پێگانە بۆ ڕاگرتنی بۆردوومانەکانی سەر دانیشتووانی شارەکەیە، لە کاتێکدا لایەنە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە تێکچوونی زیاتری باری مرۆیی گەڕەکە گەمارۆدراوەکان دەدەن ئەگەر شەڕ و بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






