ئاڤا نیوز
حەوت خوشکی خەڵکی خانەقین و دانیشتووی سلێمانی، دوای حەوت ساڵ لە گیرخواردن لەناو یاریی "دەستی دەستی" فەرمانگەکانی ڕەگەزنامە و تاپۆ، تەنیا بە حەوت خولەک لە ڕێگەی بەرنامەی "سەعات حەوتی ئاڤا میدیاوە" کێشەکەیان چارەسەر کرا.
وێنە گەورەکە: خێزانی کاک "هیدایەت" کە ئێستا بەدەست نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و سێ منداڵی هەیە، پێویستییەکی خێرای بە فرۆشتنی زەوی و ئۆتۆمبێلەکەی هەبوو بۆ دابینکردنی تێچووی چارەسەر. درێژەکێشانی کێشەکە بۆ حەوت ساڵ، جگە لە بارگرانیی دارایی، فشارێکی دەروونیی گەورە بوو بۆ سەر ئەم خێزانە بێسەرپەرشتە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەگی کێشەی ئەم خێزانە بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە کاتێک، کاک "هیدایە" ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ "هیدایەت"، بەڵام پێش ئەوەی مامەڵەی گۆڕینی ناو لە ناسنامە و پاسپۆرتەکەیدا تەواو بکات، تووشی جەڵتە دەبێت و پەککەوتە دەبێت.
٠ ئەو خانووەی پێشتر هەیبووە بە ناوی "هیدایە" بووە، بەڵام زەوی و ئۆتۆمبێلێکی نوێی لەسەر ناوە تازەکەی (هیدایەت) کڕیوە.
٠ کاتێک کاک هیدایەت لە ساڵی 2019 کۆچی دوایی دەکات و میراتگرەکان دەکەونە ناو کێشەی یاسایی؛ تاپۆی سلێمانی داوای نووسراوی نفوس دەکات و نفوسیش دەیاننێرێتەوە بۆ تاپۆ.
بەدواداچوونی ئاڤا: تیمی بەرنامەی سەعات حەوتی ئاڤا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانیی هەرێمی کوردستان (لە هەولێر) کرد. ئەم فەرمانگەیە کە لایەنی باڵای بڕیاردانە لەم جۆرە کێشانەدا، دەستبەجێ هاتە سەر هێڵ.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، با ئەم خاتوونانە سەردانمان بکەن؛ بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و بەبێ هیچ گرفتێک کێشەکەیان بۆ بە کۆتایی دەهێنین." بەمەش ڕێگە بۆ خێزانەکە خۆش دەبێت کە مافە داراییەکانیان وەربگرن و زەوی و ئۆتۆمبێلەکەیان بفرۆشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





