ئاسایشی هەسەدە کوژرانی 13 چەکداری دیمەشقی لە حەلەب ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەسەدە کوژرانی 13 چەکداری دیمەشقی لە حەلەب ڕاگەیاند

ئاسایشی هەسەدە لە سووریا لەکاتی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ هاووڵاتییانی کورد

ئاڤا نیوز

پێکدادانە سەختەکانی شاری حەلەب پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێ؛ لە کاتێکدا پارێزگاری حەلەب باس لە "ئامادەکاری بۆ بڵاوەپێکردنی هێز و گەڕانەوەی ئاوارەکان" دەکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایدەگەیێنن کە هێرشێکی تانکییان تێکشکاندووە و زیانی قورسیان بە سوپای سووریا گەیاندووە.

لێدوانی فەرمی: پارێزگاری حەلەب ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکانمان ئامادەکاری دەکەن بۆ بڵاوەپێکردن لەناو گەڕەکەکان تاوەکو ئاسایش بە تەواوی دابین بکەن و ئاوارەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە."

لەلایەکی دیکەوە: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەسەدە لە حەلەب: "شەڕکەرانمان بە قارەمانێتی بەرپەرچی هێرشی تانک و زرێپۆشەکان دەدەنەوە و کێوماڵی ئەو باڵەخانانە دەکەن کە چەکداران دزەیان کردبووە ناویانەوە."

• هاوکات ئاسایشی حەلەب کوژرانی 13 چەکداری سەر بە حکومەت، تەقاندنەوەی دوو زرێپۆش و دەستگیرکردنی دوو چەکداری تری ڕاگەیاند.

•  هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایش، پاش تێکشکانی هێرشی تانکەکانی سوپا، چەکدارانی دیمەشق لە ناوچەکە هەڵاتوون.

زانیاریی زیاتر:
دۆخی مرۆیی لە حەلەب بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت؛ لە کاتێکدا لایەنەکان باس لە "کۆنتڕۆڵکردن" دەکەن، هەزاران خێزان لە ترسی پێکدادانەکان ماڵەکانیان جێهێشتووە. بەردەوامیی شەڕی ناو باڵەخانەکان، مەترسیی زۆرتر بۆ سەر ئەو مەدەنییانە دروست دەکات کە هێشتا لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ