
لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی
ئاڤا نیوز
لە دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر پێکدادانە سەختەکانی شاری حەلەب، ئۆفیسی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی گەورەی مرۆیی بۆ هاوکاریکردنی هەزاران خێزانی ئاوارە ڕاگەیاند، کە لە ترسی شەڕ و بۆردومان پەنایان بۆ عەفرین هێناوە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ناوچەکەی بەرەو "کارەساتێکی مرۆیی" بردووە. تێکەڵبوونی شەڕی تانک و بۆردومان لەگەڵ سەرمای زستانی ناوچەکە، ژیانی هەزاران ژن و منداڵی خستووەتە مەترسییەوە؛ عەفرین ئێستا وەک "پەناگەی سەرەکی" بۆ هەڵاتووانی گەڕەکە کوردییەکان دەبینرێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 22 هەزار خێزان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەوە گەیشتوونەتە عەفرین، پێداویستیی تەندروستی و کەلوپەلی خۆگەرمکردنەوەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرما پێویستە.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاگەیاند: سبەی هەینی دەست دەکەین بە دابەشکردنی خواردن بەسەر ئاوارەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود.
٠ "تیمە تەندروستییەکانمان ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی وردی دۆخی ئاوارەکان، چونکە سەرما و سۆڵە دۆخەکەی دژوارتر کردووە."
٠ "بە سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ بەدەنگەوەهاتنی مرۆییانەی ئەو خێزانانە دەستپێکردووە."
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە بۆ هاوکاریکردنی ئەم هەڵمەتە؛ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە بۆ ڕەوانەکردنی کاروانەکانی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی حەلەب. دەزگای بارزانی دەیەوێت لە ڕێگەی ئۆفیسەکەی لە عەفرین، ڕێگری لە سەرهەڵدانی قەیرانی برسیێتی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناو کەمپە کاتییەکاندا بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






