سەفین دزەیی: لەسەر هەموو لایەک پێویستە دان بە خۆیاندا بگرن

شەیری بکە لە:
سەفین دزەیی: لەسەر هەموو لایەک پێویستە دان بە خۆیاندا بگرن

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە؛ گرژییەکان لە پەرەسەندندان و بە هەزاران خێزان دەربەدەر بوون.

لێدوانی فەرمی: سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب و بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەردەبڕێت و دەڵێت: "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییە و بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە شاری حەلەب دەڕوانین."

سەفین دزەیی گوتیشی: "لەسەر هەموو لایەک پێویستە دان بە خۆیاندا بگرن، ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن و ژێرخان و ژیانی خەڵکی مەدەنی بپارێزن، هەروەها لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن."

ئەم پەیامەی سەفین دزەیی لە کاتێکدایە کە سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکانی حەلەب بەردەوامن؛ هەزاران خێزان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە بارودۆخێکی خراپدان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ