
دیمەنێکی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر بە بەشداری دەیان كۆمپانیای بیانی و ناخۆیی، یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بە كەلوپەلی لۆجستیک دەكرێتەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژانی 14 تاوەكو 18ـی ئەم مانگە، پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر لە پاكی سامی عەبدولڕەحمان، باوەش بۆ یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجستیک دەكاتەوە تایبەت بە ئامێر و كەرەستەكانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی، لە پاڵ كۆمپانیا خۆماڵییەكان، چەند كۆمپانیایێكی نێودەوڵەتیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكە.
بۆچی گرنگە: كردنەوەی یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجستیک لە هەولێر، كاریگەری دەبێت لە ناساندن و پەرەپێدانی بواری لۆجستیک لە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە گواستنەوەی كەلوپەل، هاوكات سوودە ستراتیژییەكەی پێشانگاكە بریتییە لە ناساندنی توانا و پێداویستییەكانی بەشی لۆجستیک لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، هۆكارێكیشە بۆ ئاشناكردنی بازرگانان و كەرتی تایبەت بە نوێترین تەكنەلۆژیای بەكارهاتوو لەم بوارە.
یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان، بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانە كردووە بە مەبەستی ڕووماڵكردنی ئەو ئیڤێنتە نێودەوڵەتییە، هاوكات هەر لەڕێگەی ئاڤاوە لە كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئەندام لە یەكێتییەكە دەكات بەتایبەت ئەوانەی لە بواری گواستنەوەی كەلوپەل كاردەكەن، بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكە لەپێناو گەشەپێدانی ئابووریی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





