سووریا دەڵیت ئەشرەفییەمان گرتووە و کورد دەڵێن ڕاست نییە و بەرپەرچ درانەوە

شەیری بکە لە:
سووریا دەڵیت ئەشرەفییەمان گرتووە و کورد دەڵێن ڕاست نییە و بەرپەرچ درانەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب کە بەرگریی لە گەڕەکە کوردییەکان دەکەن.

ئاڤا نیوز

 

لە هەواڵێکی بەپەلەدا، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە نێو گەڕەکی ئەشرەفییە لە حەلەب، بەڵام ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و ئەو کوردانەی بەرگریی دەکەن، دەڵێن ئەو هەواڵانە ڕاست نین و بەردەوامین لە بەرگرییکردن لە هێرشەکانیان.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەڵێت: دوای کشانەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە هەسەدە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە بچنە نێو ئەو گەڕەکەوە، لەبەرامبەردا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی گەڕەکی ئەشرەفییە ئەوە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بەرگریکردن لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بەردەوامن و ئەو دەنگۆیانە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە.

 

زانیاری زیاتر: ئاسایشی حەلەب ڕایگەیاند سەرەڕای تۆپبارانی چڕی تانک و تۆپخانە بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامن لە بەرگری بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە هەموو لایەکەوە لەلایەن گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی حەلەب ڕایگەیاند: "هێزەکانمان بە هێرشێکی ڕێکخراو و بەهێز بەرپەرچی هەوڵەکانی پێشڕەویی گروپە هێرشبەرەکان دەدەنەوە، لە ئێستادا دەوروبەری (فلکەی یەکەم) لە گەڕەکی ئەشرەفیە شایەدی پێکدادانی زۆر توندە و شەڕڤانانمان بەرگرییەکی بێوێنە نیشان دەدەن.".

 

بەپێی بەیاننامەکە: گروپە هێرشبەرەکان بە ئەنقەست و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ژێرخانی مەدەنی گەڕەکەکان دەکەنە ئامانج، کە تێیدا بۆ چەندین جار نەخۆشخانەی (خالید فەجر) و چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی قەرەباڵغیان تۆپباران کردووە.

 

ئەوەی ڕوودەدات: هێرشەکانی سوپای سووریا وێرانکارییەکی زۆریان لێکەوتووەتەوە و زانیاری هەیە کە ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی هێشتا لەژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدا ماونەتەوە کە بەهۆی تۆپبارانەکانەوە ڕووخاون. هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە و گەمارۆی سەر هەردوو گەڕەکەکە توندتر کراوەتەوە.

 

دەرئەنجام: تائێستا زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی سڤیل ئاوارە بوونە، زیاتر لە 28 هاووڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە 115 کەسی دیکەش بریندار بوون، بێگومان ئامارەکانیش ڕوو لە زیادبوونن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ