هاوپەیمانیی مەسیحی: خەریکە کات تەواو دەبێت و هەزاران ئێزدی لە حەلەب ڕووبەڕووی پاکتاوی ڕەگەزی دەبنەوە

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانیی مەسیحی: خەریکە کات تەواو دەبێت و هەزاران ئێزدی لە حەلەب ڕووبەڕووی پاکتاوی ڕەگەزی دەبنەوە

دیمەنی بۆردومانی دوو گەڕەکە کوردییەکەی سووریا

ئاڤا نیوز

هاوپەیمانیی مەسیحییەکان لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بەپەلە بڵاو دەکەنەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن؛ ڕای دەگەیەنن کە هەزاران ئێزدی لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب ڕووبەڕووی پاکتاوی ڕەگەزی دەبنەوە. هاوکات پاڵپشتیی خۆیان بۆ پەیامەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی دووپات دەکەنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی هاوپەیمانیی مەسیحییدا هاتووە، زیاتر لە 1,200 خێزانی ئێزدی لەو دوو گەڕەکەی حەلەب ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە؛ ئەگەری هەیە گرژییەکان بگۆڕدرێن بۆ تاوانی جەنگ و پاکتاوی ڕەگەزی، ئەمەش لە ئەنجامی نەبوونی ڕێڕەوێکی ئارام دروست بووە.

٠ بانگەوازەکەی هاوپەیمانیی مەسیحی بۆ هەریەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە و داوا دەکرێت دەستوەردانی بەپەلە بکرێت.

٠ هاوکات لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و بۆردوومانەکان ڕابگیرێن؛ ڕێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و فشاری دیپلۆماسی بکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ناردنی تیمێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان.

ئەمەش بزانە: هاوپەیمانیی مەسیحی هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ خێزانە ئێزدییە گەمارۆدراوەکان ڕادەگەیەنێت و نیگەرانیی قووڵی خۆی لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو دەردەبڕێت. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دەستخۆشی لە هەڵوێستی مرۆیی ڕوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەین لە بەیاننامەکەی دواییدا، کە جەختی لەوە کردەوە نابێت جیاوازییە سیاسییەکان بکرێنە بیانوو بۆ خستنە مەترسیی ژیانی خەڵکی مەدەنی یان ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی.

هاوکات ئەوەش هاتووە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان 10 ساڵ لەمەوبەر ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە بە دەستی داعش و هێشتا برینەکانیان ساڕێژ نەبووە. نابێت جیهان تەنیا تەماشاکەر بێت لە کاتێکدا گەلێکی ئاشتیخواز لە ڕەگ و ڕیشەوە لە مەترسیی لەناوچووندایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ