یەپەگە: شەڕ گەیشتە "بازنەی یەکەم"ـی ئەشرەفییە

شەیری بکە لە:
یەپەگە: شەڕ گەیشتە "بازنەی یەکەم"ـی ئەشرەفییە

ژمارەیەک چەکداریی یەپەگە و یەپەژە

ئاڤا نیوز

بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەرپەرچی هێرشێکی چڕی تانک و تۆپخانەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەدەنەوە لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە؛ هێزە کوردییەکان جەخت دەکەنەوە کە بەرگرییی دەکەن.

لێدوانی فەرمی: سیامەند عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە):
"میلیشیا پەلاماردەرەکان بە ئەنقەست ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج. شەڕڤانانمان بە بەرخۆدانێکی بوێرانە ڕووبەڕووی ئەو گرووپە دەستدرێژیکارانە بوونەتەوە و ڕێگری لە هەر پێشڕەوییەک دەکەن."

"ئێستا لە دەوروبەری یەکەمین بازنەی گەڕەکی ئەشرەفییە، پێکدادانێکی تووند ڕوودەدات".

زانیاریی زیاتر: دۆخی مرۆیی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار؛ بەهۆی گەمارۆوە کورتھێنانی توند لە دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان دروست بووە، هاوکات تۆپبارانەکان ڕێگری دەکەن لەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بتوانن ئەو کەسانە ڕزگار بکەن کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ