ئەردۆغان و شەرع لەبارەی شەڕی حەلەب پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان و شەرع لەبارەی شەڕی حەلەب پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریا و پێکدادانەکانی حەلەبیان تاوتوێ کرد؛ هەردوولا جەختیان لەسەر سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت و نەمانی "دیاردە چەکدارییەکان" کردەوە.

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا هێرشێکی تووندیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەستپێکردووە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دەکات، دۆخی ئێستا سووریا و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.  

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند: "ئەولەویەتی ئێستای ئێمە پاراستنی مەدەنییەکان و کۆتاییهێنانە بە هەموو دیاردەیەکی چەکداریی نایاسایی کە ڕێگرە لەبەردەم پڕۆسەی بونیادنانەوە."

لەلایەکی دیکەوە:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "تورکیا پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی دەکات؛ گرنگە هەماهەنگیی هاوبەش هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان."

زانیاریی زیاتر: هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات (هەواڵگری و سەربازی) تاوەکو تێگەیشتنە هاوبەشەکان جێبەجێ بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ