سوپای سووریا ئاگربەستی ڕاگەیاند و مۆڵەتی کشانەوە دەداتە ئاسایشی حەلەب

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا ئاگربەستی ڕاگەیاند و مۆڵەتی کشانەوە دەداتە ئاسایشی حەلەب

دیمەنی دوای بۆردوومانی دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی سووریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەیدی شاری حەلەب ڕاگەیاند؛ بەو مەرجەی تاوەکو پێش نیوەڕۆ هێزەکانی ئاسایش تەواوی ناوچەکە چۆڵ بکەن.

وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە دوای سێ ڕۆژ لە پێکدادانی خوێناوی و هێرشی تانک و زرێپۆشەکانی سوپای عەرەبی سووریا دێت کە زیانێکی زۆری بە ژێرخانی گەڕەکەکان گەیاند. دیمەشق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم "مۆڵەتە کورتەوە" بەبێ شەڕی ناو شار، کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئەو ناوچانە وەربگرێتەوە کە زیاتر لە 10 ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی کورددان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری سوریا بڕیاری ئاگربەستی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە، شێخ مەقسوود و بەنی زەید لە شاری حەلەب ڕاگەیاند، کە لە کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 9-1-2026ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ ئەم بڕیارە دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی خوێناوی دێت کە بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە. 

٠ هاوکات وەزارەتەکە مۆڵەتی تا کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی داوەتە چەکدارانی ئەو گەڕەکانە بۆ ئەوەی ناوچەکان چۆڵ بکەن و بەرەو شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکشێنەوە، لە کاتێکدا تا ئێستا لایەنی کوردی هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ئەم بەیاننامەیە و مەرجەکانی کشانەوە نەداوە.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا فەرماندەیی گشتیی هەسەدە و ئاسایشی حەلەب هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی مەرجەکانی دیمەشق نەداوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ