
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بە سەرۆکایەتیی ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، پێشوازی لە شاندە باڵاکەی یەکێتیی ئەورووپا کردووە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، شاندەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆ ببنەوە؛ ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولایە، ئەمەش وەک بەشێک لەو گەشتەی کە شاندەکە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات، هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان سەردانی لەناکاوی شاندەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بارودۆخی ناوخۆیی سووریا و شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سوپای ئەو وڵاتە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەگەڕێننەوە؛ یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین پێشهاتەکان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




