یەكێتیی زانایان: ئەوەی بەرامبەر بە كورد دەكرێت لە حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە
- هەواڵ
- 9 کانوونی دووەم

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
ئاڤا نیوز
یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان پەیامێك سەبارەت بە هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەكەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب بڵاو دەكاتەوە و دەڵێ ئەوەی لەو دوو گەڕەكە بەرامبەر كورد و خەڵكی سڤیل دەكرێت پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی ئیسلامە.
چیرۆکی سەرەکی: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێ: بە ئامانجگرتنی کورد و خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتیەکانە، هیچ یاسا و لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێڕش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان وێڕای ئەوەی بە توندی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا ئیدانە دەكات ڕاشیدەگەیێنێت: هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێڕشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوەو کەسایەتی ئایینی کورد و عەرەب لەناو سوریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوە و راگرتنی شەڕ بن نەک فووکردن.
ئەمەش بزانە: یەكێتی زانایان داواش لە حکومەتی سوریا دەکات ئەو شەڕ و دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆ و گرژی و شەڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سوریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






