ئەنجوومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: ڕادەستی حکومەتی کاتیی سووریا نابین

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: ڕادەستی حکومەتی کاتیی سووریا نابین

ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بە فەرمی مەرجەکانی دیمەشقی بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو دوایین سات بەرگری دەکەن و خاکەکەیان جێناهێڵن.

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنەکە هێرشەکان وەک هەوڵێک بۆ "کۆمەڵکوژی" و "گۆڕینی دیمۆگرافی" دەبینێت. بە بڕوای ئەوان، ڕادەستکردنی گەڕەکەکان بە حکومەتی دیمەشق واتا دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانەی بەسەر پێکهاتەکانی دیکەی وەک عەلەوی و دروزەکاندا هات، بۆیە مانەوەیان وەک تاقە ڕێگەی پاراستنی شوناسی نەتەوەیی کورد لە حەلەب دەبینن.

لێدوانی فەرمی: ئەنجوومەنی گشتیی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە:"ئێمە بڕیارمانداوە دەمێنینەوە و بەرگری دەکەین و تەسلیم نابین. داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەگەڵمان بوەستن. ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین کە بەسەرماندا سەپێنراوە و بانگەوازەکانی تەسلیمبوون ڕەت دەکەینەوە."

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، بۆردومانەکان گەیشتوونەتە مزگەوت، قوتابخانە و تەنانەت نەخۆشخانەکانیش.

باسیش لەوەکراوە، "هیچ متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە کە ئاسایشی خۆمانی پێ بسپێرین."

 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ