سەرجەم ئەو پاسانەی بۆ گواستنەوەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دانرابوون کشانەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی دووەم

دیمەنی ئەو پاسانەی کە بۆ گواستنەوەی چەکدارانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دانرابوون
ئاڤا نیوز
پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەبەوە پەککەوت؛ دوای ئەوەی ئەنجوومەنی گەل ڕایگەیاند "لە بەرگریی بەردەوام دەبین"، سەرجەم ئەو پاسانەی بۆ گواستنەوەی هێزەکان هاتبوون، کشانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (9-1-2026) ژمارەیەکی زۆر پاس لە دەوروبەری مەیدانی "لایرامۆن" جێگیرکرابوون و چاوەڕێی چوونە ناو گەڕەکی شێخ مەقسوودیان دەکرد بۆ گواستنەوەی چەکدارانی ئاسایش بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
٠ دوابەدوای ئەوە ئەنجوومەنی گەل لە حەلەب بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند: "ئێمە جێگیرین و لە بەرگری بەردەوام دەبین"، دوای ئەم ڕاگەیێنراوە، سەرجەم پاسەکان مەیدانەکەیان چۆڵکرد و گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنانەی لێوەی هاتبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی حەلەب چوار ڕۆژە بەردەوامە و سوپای عەرەبی سووریا بە تانک و زرێپۆش گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانی داوە. هەرچەندە بەیانیی ئەمڕۆ ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیێنرا، بەڵام پاشەکشەی پاسەکان نیشانەی ئەوەیە جارێکی دیکەی گرژی و ئاڵۆزی دروستبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





