دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن پێشكەش بە ئاوارەكانی حەلەب دەكات
- کوردستان
- 9 کانوونی دووەم

دابەشكردنی خواردن بەسەر ئاوارە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
ئاڤا نیوز
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خۆراكی گەرمیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی بەسەر ئاوارەكانی حەلەب دابەشی بكەن كە ڕوویان لە عەفرین كردووە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ناوچەکەی بەرەو "کارەساتێکی مرۆیی" بردووە. تێکەڵبوونی شەڕی تانک و بۆردومان لەگەڵ سەرمای زستانی ناوچەکە، ژیانی هەزاران ژن و منداڵی خستووەتە مەترسییەوە؛ عەفرین ئێستا وەک "پەناگەی سەرەکی" بۆ هەڵاتووانی گەڕەکە کوردییەکان دەبینرێت و نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێكی فراوانی كۆمەككردنی ئاوارەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبی دەستپێكردووە كە ڕوویان لەو ناوچەیە كردووە.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەست دەکەین بە دابەشکردنی خواردنی تازە و ئامادە بەسەر ئاوارەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود.
٠ "تیمە تەندروستییەکانمان ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی دۆخی تەندروستیی ئاوارەکان، چونکە سەرما و سۆڵە دۆخەکەی دژوارتر کردووە."
چی ڕوودەدات: بەپێی ئامارە نافەرمییەكان نزیكەی 30 هەزار خانەوادەی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب، ئاوارەی عەفرین بوونە، ئێستا دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستیكردووە بە هاوكاریكردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






