
سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی مێژووییدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، جەختی لە پاراستنی مافەکانی کورد کردەوە؛ سەرۆک بارزانیش پشتیوانیی خۆی بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی گشتگیر بۆ هەموو سوورییەکان دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب لە نێوان چەکدارانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و سوپای عەرەبی سووریا، ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.
٠ هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی ئەحمەد شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سوورییەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەمیانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاندووە: "کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکیی گەلی سووریایە؛ ئێمە پابەندین بە گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتمانی، سیاسی و مەدەنییەكانیان بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





