هێزە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا چوونە ناو گەڕەکی ئەشرەفییە

شەیری بکە لە:
هێزە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا چوونە ناو گەڕەکی ئەشرەفییە

دیمەنی گەڕەکی ئەشرەفییە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای چوار ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووند و بەرگریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لە ئەنجامی شەڕێکی "نایەکساندا" توانییان بچنە ناو گەڕەکی ئەشرەفییە لە شاری حەلەب.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات:
دوای چوار ڕۆژ لە بەرگریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا، لە ڕووبەڕوونەوەیەکی نایەکساندا چوونە ناو گەڕەکی ئەشرەفییە.

زانیاریی پەیامنێر: نێردراوی ئاڤا لە حەلەب ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری گەڕەکی ئەشرەفییە ئێستا لەژێر دەستی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریایە.

داواکاری فەرمی: سوپای عەرەبی سووریا داوا لە دانیشتووانی گەڕەکی ئەشرەفییە دەکات تا کاژمێر 6ـی ئێوارە ڕێگا کراوەیە بۆ ئەوەی گەڕەکەکە جێبهێڵن و بەرەو گەڕەکەکانی دیکە بڕۆن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا فەرماندەیی گشتیی هەسەدە یان ئاسایشی حەلەب ڕاگەیێنراوی فەرمییان لەسەر قەبارەی زیانەکان و هەنگاوی داهاتوویان بڵاونەکردووەتەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ