هاوسەرۆكی تەندروستیی گەڕەکە کوردییەکان: ڕێگەمان پێنادرێت برینداری زیاتر وەربگرین

شەیری بکە لە:
هاوسەرۆكی تەندروستیی گەڕەکە کوردییەکان: ڕێگەمان پێنادرێت برینداری زیاتر وەربگرین

دیمەنی چارەسەرکردنی بریندارێک لە حەلەب. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ئاشكرای دەكات، تا ئێستا 13 شەهید و نزیكەی 120 بریندار لە گەڕەكە كوردییەکانی حەلەب تۆماركراون و كۆمەڵكوژیش لەو ناوچەیە بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر عوسمان، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود، كە هاوكات یەكێكە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەی خالید فەجر؛ ئەو نەخۆشخانەی شەهید و بریندارەكانی پەلاماردانی سوپای عەرەبی سووریا دەگرێتە خۆ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاڤا وتی، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی ناوچەكانی دەوروبەری نەخۆشخانەی خالید فەجر، ناتوانین برینداری زیاتر وەربگرین، ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوار ڕۆژی بۆردومانەكاندا سوپای عەرەبی سووریا بەردەوام كەسانی سڤیل بە ئامانج دەگرێت، بەهۆیەوە 13 شەهید و نزیكەی 120 بریندار تۆماركراون كە سەرجەمیان هاووڵاتیی سڤیلن و ئافرەت و منداڵیشیان تێدایە.

زانیاریی زیاتر: هاوسەرۆكی تەندروستیی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، كارەساتی مرۆیی و كۆمەڵكوژییە, پێویستە هەرچی زووە بوەستێنرێت بەر لەوەی دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ