ئاڤا نیوز
شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکەکانی بەنی زەید، ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود، لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عەرەبی سووریا بەردەوامە، نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا دەڵێت، لە سووریا دیسان کورد کرایەوە ئامانج دەیانەوێت دووبارە کورد جینۆساید بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بەردەوامە، سوپای عەرەبی سووریا داوادەکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەو گەڕەکە کوردییانە چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان بەرپەرچیان دەدەنەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ڕزگار قاسم، نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا بە ئاڤای وت، بۆ ڕۆژی چوارەمە گەمارۆدان و هێرش بۆ سەر ڕۆڵەکانی کورد لە سێ گەڕەکە کوردییەکە بەردەوامە و بەگشتی لە حەلەبیش گەنجانی کورد دەستگیر دەکرێن، لە سووریا دیسان کورد کرایەوە ئامانج دەیانەوێت دووبارە کورد جینۆساید بکەنەوە.
نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا وتیشی، سێ دەوڵەت لەبەرامبەر سێ گەڕەکدا شەڕی نابەرابەر دەکەن، لەبەر ئەوە یەکهەڵوێستی کورد لە هەموو کاتێک پێویستترە بۆ ئەوەی گوشارێکی نێودەڵەتی دروستببێت بۆ وەستانی ئەو هێرشە. ساڵی ڕابردوو ساڵی یەکهەڵویستی کورد بوو زۆر دڵخۆشم بەو یەکگرتنە بەردەوامبوونی ئەو یەکگرتنە کاریگەری دەبێت لەسەر ڕووداوەکانی سووریا.
زانیاریی زیاتر: د.ڕزگار قاسم، ئاماژەشی بەوەکرد ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی هەیە نەخشەی سووریا بگۆڕدرێت لەو کاتەدا کورد شوێنی خۆی هەیە لەو نەخشەیەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





