بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کارەبای بەشێکی شار و شارۆچکەکان کوژایەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کارەبای بەشێکی شار و شارۆچکەکان کوژایەوە

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕەکانی کارەبا دروستبووە و بەو هۆیەوە کارەبای بەشێكی زۆری شارەکانی کوردستان بڕاوە.

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای وت: کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبا ڕوویداوە و لە بەشی هەرە زۆری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارەبا بڕاوە، تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانمان لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانمان کوژاوەتەوە و بەو هۆیەوە کارەبای بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر پچڕاوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ