بۆ پشتیوانی لەکوردانی حەلەب سبەی لە سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی فراوان بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
بۆ پشتیوانی لەکوردانی حەلەب سبەی لە سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی فراوان بەڕێوەدەچێت

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

تا دێت گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکان بۆ سەر کوردانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ لە هەولێر و ڕانیە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرا، سبەیش لە سلێمانی و گەرمیان خۆپشاندانێکی فراوان بەڕێوەدەچێت.

لێدوانی فەرمی: رۆژنامەنووس و چاودێرێکی سیاسی  کە یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر 1:30 خولەکی دوای نێوەڕۆ لە شەقامی سالم خۆپشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین بۆ سەر کوردانی حەلەب، داوا لە کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو چین و توێژەکان دەکەین لەم خۆپیشاندانە لەگەڵمانبن.

گروپە چەکدارەکان دەیانەوێت وەک شەنگال کۆمەڵکوژی بەرامبەر کورد دووبارە بکەنەوە، لەبەرئەوە دەبێت خەڵکی سلێمانی و شارەکانی دیکە هەڵوێستێکی مێژووییان بۆ پارێزگاریکردنی دۆزی ڕەوای کورد لە سووریا هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی پاڵپشتی ڕزگاری لە گەرمیان، ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا داوا لە  دانیشتووانی قەزای ڕزگاری، چالاکوانان، ڕۆشنبیران، توێژە جیاجیاکان، حیزب و لایەنه سیاسییەکان دەکات، بۆ پاڵپشتی کردن لەو بەرخودانەی ڕۆژئاوا و وەستانەوە بەرامبەر پەلاماردان و هێرشی داگیرکاری دژی گەلەکەمان، بەشداری گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی بکەن لە پارکی دایک کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ