ئاسایشی ناوخۆی حەلەب درۆنێکی سوپای عەرەبی سووریای خستە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب درۆنێکی سوپای عەرەبی سووریای خستە خوارەوە

دیمەنی ئێستای گەڕەکی شێخ مەقسوود

ئاڤا نیوز

شەڕ و پێکدادانی تووند لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب بەردەوامە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەو گەڕەکە توانییان درۆنێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا بخەنە خوارەوە.

چیرۆکی سەرەکی: چوار ڕۆژە گرووپە چەکدارەکان سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی کوردنشین لە حەلەب بەردەوام و بە چڕی ئەو ناوچانە بۆردوومان و تۆپباران دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ حەلەب ڕایگەیاند: لە گەڕەکی شێخ مەقسوود درۆنێکمان خستە خوارەوە کە ڕاستەوخۆ ناوچەکانی دانیشتووانی لە شێخ مەقسوود دەکردە ئامانج.

گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا بەردەوامن لە بۆردوومانی چڕ بۆ سەر گەڕەکەکە و چەندین جۆر چەک بەکاردێنن لەوانە درۆن و چەکی قورس، هێزەكانمان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرش و پەلامارەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ