تورکیا دەچێتە ناو هاوپەیمانییە سەربازییە ستراتیژییەکەی سعوودیە و پاکستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی دووەم

شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، تورکیا لە هەوڵدایە بۆ چوونە ناو هاوپەیمانییەکی بەرگری کە لە نێوان سعوودیە و پاکستاندا پێکهێنراوە. ئەم هەنگاوە ئەگەری دروستکردنی ڕیزبەندییەکی ئەمنی نوێی لێ دەکرێت کە کاریگەری قووڵی لەسەر هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دەبێت.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئەم ڕێککەوتنە بەرگرییە کە لە مانگی نۆی ڕابردوودا لە نێوان سعوودیە و پاکستان واژۆ کراوە، بنەمای بەرگریی بەکۆمەڵ پەیڕەو دەکات. بەو واتایەی هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە ئەندامەکان، وەک هێرش بۆ سەر هەمووان هەژمار دەکرێت، ئەمەش هاوشێوەی ماددەی 5ـی پەیمانی ناتۆیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆکانی تورکیا بۆ چوونە ناو ئەم پەیمانە گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و ئەگەری ڕێککەوتنی کۆتایی زۆرە
تورکیا دەیەوێت هەریەک لە ڕیاز و ئیسلام ئاباد لە پڕۆژەی فڕۆکەی جەنگی "کان" بەشداری پێ بکات کە نەوەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوونە ناو ئەم هاوپەیمانییە قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و سعوودیە دوای چەندین ساڵ لە گرژی. هەردوو وڵات ئێستا لە زۆر پرسدا هاوڕان، لەوانە: نیگەرانی لە هەژموونی ئێران، پشتگیریکردن لە دەوڵەتێکی سەقامگیری سوننە لە سووریا و داکۆکیکردن لە پرسی فەلەستین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





