ئیدارەی خۆسەر داوا لە فەرەنسا دەکات لەسەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هەڵوێستی جددی هەبێت

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر داوا لە فەرەنسا دەکات لەسەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هەڵوێستی جددی هەبێت

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا بە ئاڤای وت، کورد لە سووریا لە ژێر مەترسیدایە، داوامان لە فەرەنسا کردووە لەسەر ئەم ڕووداوە هەڵوێستی تووندی هەبێت بۆ ئەو مەبەستە ئەمشەو سەردانی پەرلەمانی فەرەنسامان کردووە.

لێدوانی فەرمی: کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمشەو لە پەرلەمانی فەرەنسا بووین و لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمان قسەمان کرد، داوامان لە سەرۆکی فەرەنسا کردووە پێویستە هەرچی زووە هەڵوێستێکی جددی هەبێت و چارەسەرێک بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە بدۆزرێتەوە، پێمان وایە ئەم کێشەیە بە دیالۆگ چارەسەر دەبێت نەک شەڕو پێکدادان.

زانیاریی زیاتر: کەریم قەمەر وتی، سبەی ڕەوەندی کورد لە زۆربەی پایتەختەکانی ئەوروپا خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووری دەکەن و دروستکردنی ڕای گشتی لەسەر ئەم ڕووداوە زۆر گرنگە و پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێتە سەرهێل و قسەی خۆی هەبێت.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا باسی لەوەشکرد، ئەو گرووپە چەکدارانە باوەڕیان بە دیالۆگ و چارەسەر نییە و دژی هەموو پێکهاتەکانن، لەبەرئەوە دەبێت گەلی کورد هۆشیار بێت بۆئەوەی پیلانی ئەوان سەرنەکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ