بەهۆی بۆردوومانی سەر نەخۆشخانەکان سێ کەس شەهید بوون و دوو کەسی دیکەش دەستگیرکراون
- هەواڵ
- 9 کانوونی دووەم

گرافیکی ژمارەی شەهید وبریندار و ڕفێنراوەکان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆردوومانی نەخۆشخانەی عوسمان و خالید فەجریان لە حەلەب کرد، بەهۆیەوە بەشێکی نەخۆشخانەکە ئاگری گرت و ژمارەیەک کارمەند و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە، لەو ماوەیەدا شەش جار هێرشکراوەتەوە سەر نەخۆشخانەی خالید فەجر، بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەند و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: د. دڵگەش عیسا، سەرۆكی مانگی سووری كوردی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دۆخێكی كارەساتبار باڵی بەسەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە كێشاوە، خزمەتگوزاریی تەندروستیش لە نەخۆشخانەكانی ئەشرەفییە وەستاوە و سێ کەس لەناو نەخۆشخانەکەدا شەهید بوونە و دوو کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان ناوی شەهید و بریندار و ڕفێنراوەکان ئەمانەن:
٠ عەدنان عارف عوسمان، ئەندامی نەخۆشخانەی عوسمان لە ئەشرەفییە (شەهید)
٠ عەلی حەنیف عوسمان، دەرمانساز (شەهید)
٠ ئۆریە عەبدولخالق (شەهید)
٠ عەبدۆ قەدۆ (ڕفێنراو)
٠ هێڤین حەدد (ڕفێنراو)
٠ زیاتر لە 80 کەس بریندارن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





