
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، سەر بە ئیدارەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا وەڵامی بانگەشە و پروپاگەندەکانی سوپای سووریا دەداتەوە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: سووپای سووریا ڕایگەیاندبوو، گوایە ئەوانەی بەرگری دەکەن لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب ئەندامانی ڕژێمی پێشووی سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ـن.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "ئەوە درێژەدانە بە سیاسەتی بە لاڕێبردن و زانیاریی ناڕاستن و شێواندنی ڕاستییەکانە، هاوکات بیانووگرتنە بۆ هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان."
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە ئەوانەی کە بەرگری لە گەڕەکی شێخ مەقسوود دەکەن کوڕ و کچانی گەڕەکەکەن و بەرگری لە ماڵ و کەرامەتیان دەکەن لە کاتێکدا سەرکردەکانی ڕژێمی پێشوو لە پێگەکانی دامەزراوەی حکومەتی ئێستای دیمەشقن.
بەپێی بڵاوکراوەکە، یەکێکی دیکە لە بانگەشەکانی حکومەتی دیمەشق ئەوە بوو کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ 10 کەسیان کوشتبوو گوایە ڕەتیان کردووە چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن، ئەو دەنگۆیەش ڕەتدەکەینەوە و تەواوی بەرپرسیارێتی ئەوانەی ڕوودەدەن دەخەینە ئەستۆی حکومەتی دیمەشق.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا ئەو تاوانانەی کوشتن و سووتاندن لە کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا کردیان ئەمڕۆش بەردەوامن لە هەمان ڕێبازی تاوانکاری لە ڕێگەی تۆپبارانکردنی بە ئەنقەست و بەردەوامی گەڕەکی شێخ مەقسوود، بە بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ژیانی خەڵکی سڤیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





