
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا چاوی لە دوورگەی گرینلاندە و جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوورگەیە دەردەبڕێت؛ جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، جا چ بە ڕێگەیەکی ئاسان یاخود بە ڕێگەیەکی سەخت بێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، بە هەر نرخێک بێت ئەمریکا ئامانجەکەی بەدەست دەهێنێت؛ پێم خۆشە ڕێککەوتنەکە بە ئاسانی بکرێت، بەڵام ئەگەر بە ڕێگەی ئاسان نەبێت، ئەوا بە ڕێگەی سەخت ئەنجامی دەدەین.
دەشڵێت: "حەزم لە دانیمارکە و ئەوان زۆر باش بوون لەگەڵم، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی 500 ساڵ لەمەوبەر بە کەشتی گەیشتوونەتە ئەوێ، مانای ئەوە نییە کە خاوەنی بن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم خواستەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پێی وایە بەدەستهێنانی گرینلاند بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە بەرامبەر چین و ڕووسیادا زۆر گرنگە، نایەوێت ڕێگە بەوان بدرێت کە جێی خۆیان لەو ناوچە ستراتیژییەدا بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم گوتانەی ترەم کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە لەوانە؛ سەرۆکوەزیرانی دانیمارک بە تووندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتێکی هاوپەیمان، کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





