ئەمریکا داوای 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە نەوتی ڤەنزوێلا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا داوای 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە نەوتی ڤەنزوێلا دەکات

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی جیهان کۆبووەوە. ترەمپ داوای لێ کردن بڕی 100 ملیار دۆلار لە ڤەنزوێلا وەبەرهێنان بکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزە و زیادکردنی بەرهەمهێنان.

چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: "کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت ژێرخانی داتەپیوی وزەی ڤەنزوێلا نۆژەن بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستێک بەرز بکەنەوە کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە." سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئیدارەکەی بڕیار دەدات کام کۆمپانیای نەوت ڕێگەی پێ دەدرێت بچێتە نێو ڤەنزوێلاوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ ئاماژەی بە ڕێککەوتنێک کرد لەگەڵ سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا بۆ دابینکردنی 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ ئەمریکا. ئەو پێشبینی دەکات ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت و گوتی: "یەکێک لەو دەستکەوتانەی ئەمریکا لەم کارەدا دەستی دەکەون، دابەزینی زیاتری نرخی وزە دەبێت."

٠ لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک ئێکسۆن مۆبیل، کۆنۆکۆ فێڵێپس و شێڤرۆن ئامادە بوون.

باکگراوند: ئەم هەنگاوەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئەمریکا لە 3ی کانوونی دووەمدا، لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا لە کاراکاسی پایتەخت، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلایان دەستگیر کرد. ترەمپ نەوتی کردووەتە پێشینەی کارەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نوێی ئەو وڵاتە لاتینییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ