
دیمەنی ژمارەیەک تانک و سەربازی بەریتانیا لەکاتی مانۆری سەربازیدا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکەن بۆ چوونە ناو ئۆکرایناوە بەمەبەستی جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێز دوای ئاگربەست، مۆسکۆ بە تووندی ڕووبەڕووی ئەو هەوڵە دەبێتەوە و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەریتانیا بڕی 200 ملیۆن پاوەند (نزیکەی 268 ملیۆن دۆلار) تەرخان دەکات بۆ ئامادەکردنی سەربازانی وڵاتەکەی، بە مەبەستی جێگیربوونیان لە ئۆکرانیا وەک بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتی، لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم بودجەیە بۆ پڕچەککردنی هێزەکان بە کەرەستەی نوێ، لەوانە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، سیستەمی پەیوەندی و ئامێری بەرگریی دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکار دەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، هەریەک لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئۆکرانیا جاڕنامەیەکیان واژۆ کرد؛ کە تێیدا پلانی جێگیرکردنی هێزی سەربازی لەنێو خاکی ئۆکرانیادا دوای ئاگربەست دیاری کراوە. لە بەرامبەردا، مۆسکۆ بە توندی ئەم پلانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاندووە هەر هێزێکی بیانی لە ئۆکرانیا جێگیر بکرێت، بە "ئامانجێکی سەربازیی ڕەوا" هەژمار دەکرێت و هێرشی دەکرێتە سەر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





