ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئۆکراینا ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی هەیە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر پرسی ئۆکراینا ئەنجام بدات، بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتێکدایە کە سەرۆک شارەوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد پایتەخت بەجێبهێڵن، بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزاریی گەرمکەرەوەی بەکۆمەڵ لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیاوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندری مێلنیک، باڵیۆزی ئۆکراینا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنەکە نووسیوویەتی، ''ڕووسیا و دەستدرێژییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووەتە ئاستێکی نوێی ترسناک لە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی''.
لە بەرامبەردا: کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملین' پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکێکی بالیستیکی ئۆرێشنیکی بۆ دووهەمین جار لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکە ئاڕاستەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ئۆکراینا کردووە.
ئەوەی گرنگە بزانریت: ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی مووشەکی پێشکەوتووی جۆری "ئۆرێشنیک"، لەلایەن ڕووسیاوە کە مووشەکێکی بالیستیکی پێشەوتووە و خێراییەکەی لە سەروو خێرایی دەنگەوەیە و توانای تێپەڕاندنی زۆرینەی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی هەیە، ئەوە پەیامێکی توندە بۆ ئۆکراینا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
زانیاری زیاتر: ئەم داواکارییەی ئۆکراینا بۆ ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن شەش ئەندامی ئەنجوومەنەکە پشتگیری کراوە کە بریتین لە فەرەنسا، لاتیڤیا، دانیمارک، یۆنان، لیبێریا و بەریتانیا.
باکگراوند: هەموو ئەمانە لە کاتێکدان، هەوڵەکان بەدەوامن بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕەی نزیکەی چوار ساڵە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا سەری هەڵداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






