بارانبارینی بە خوڕ ڕێگای چەند گوندێکی سنووری نێوان تەق تەق و کۆیەی داخست

شەیری بکە لە:
بارانبارینی بە خوڕ ڕێگای چەند گوندێکی سنووری نێوان تەق تەق و کۆیەی داخست

دروست بوونی لافاو لە چەند چەند گوندێکی نێوان قەزاکانی کۆیە و تەق تەق

ئاڤا میدیا

 

شەوی ڕابردوو بارانبارینی بە خوڕ بووەهۆی داخستنی ڕێگای چەند گوندێکی سنووری نێوان قەزاکانی کۆیە و تەق تەق، دانیشتوانی ناوچەکە لەڕێگەی کورتە ڤیدیۆوە داوایان کرد بەهانایانەوە بچن.

 

وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بەفر و باران لە دوێنێ هەینی بەشێوەیەکی ئیقلیمگیر هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک ناوچە خێرایی با زیانی بە تۆڕەکانی کارەبا و باخ و دارستانەکان گەیاندووە و لە هەندێک ناوچەش ڕێژەی بارانبارین چڕتر بووە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: تارق حەیدەری قایمقامى قەزای کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند؛ بەهۆی بارانبارینی بە خوڕ و پەنگخواردنەوەی ئاوێکی زۆر، شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوگێڕ کە دەکەوێتە سنووری نێوان کۆیە و تەق تەق، لاتەنیشتەکانی پردێکی ڕێگاکە بەتەواوی دادەڕمێت و بەهۆیەوە ڕێگای هاتن و چوونی چەند گوندێکی ناوچەکە بۆ قەزای کۆیە دەگیرێت، تیمەکانی ڕێگاوبان ڕاسپێردراون بۆئەوەی چارەسەری ڕێگاکە بکەن.

 

چارەسەر: کۆسار حمەساڵح بەڕێوەبەری چاککردنی ڕێگاوبانی کۆیە بە ئاڤا میدیای گووت، دڵنیایی بە دانیشتووانی ئەو گوندانە دەدەین کە بەهۆی بارانبارین و تێکچوونی پردەکە ڕێگایان گیراوە، بۆئەوەی پەکیان نەکەوێت، تیمەکانمان بە چەند ئامێرێکی جیاجیاوە کار دەکەن، دەوروبەری پردەکە پڕدەکەنەوە و ڕێگاکە دەکرێتەوە.

 

زانیاری زیاتر: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند؛ بەهۆی کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی 9-1-2026 بارانبارین لەناو شارەکان و بەفربارین لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی بەفر و بارانبارینەکە تا ڕۆژی یەکشەممە 11ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە 12ـی مانگ کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ