پارتەکانی گرینلاند: نامانەوێ ببین بە ئەمریکی

شەیری بکە لە:
پارتەکانی گرینلاند: نامانەوێ ببین بە ئەمریکی

یەکێک لە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی گرینلاند.

ئاڤا نیوز

 

پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە پێشنیاری بەکارهێنانی هێزی کرد بۆ وەرگرتنی گرینلاند، پارتە سیاسیەکانی گرینلاند بە تێکڕا بەیاننامەیەکیان دەرکردووە و دەڵێن " نامانەوێ ببین بە ئەمریکی".

 

چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی هەینی لە دانیشتن لەگەڵ رۆژنامەنوسان و کۆمپنیا وەبەرهێنەکانی بواری نەوت و وزە، رایگەیاند کە هیچ چار نییە، دەبێت ئەمریکا لە گرینلاند کارێک بکات، وەری دەگرین بەخۆشی بێت یان ناخۆشی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی پێنج پارت لە پەرلەمانی گرینلاند ڕایدەگەیێنن "نە دەمانەوێ ببینە ئەمریکی، نە دانیمارکی، دەمانەوێ گرینلاندی بیین"، راشیانگەیاند کە داهاتوو گرینلاند تەنیا لەلایەن گرینلاندییەکانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

بەرهەڵستی: وڵاتی دانیمارک و هەموو وڵاتانی ئەوروپا، دەنگی خۆیان هەڵبڕیووە دژی هەڕەشەکانی ترەمپ لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی گرینلاند.

 

زانیاری زیاتر: ژمارەی دانیشتوانی گرینلاند 56 هەزار کەسە و لە ساڵی 2009ـەوە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی دەنێت، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی گرینلاند لە مانگی ئازاری 2025، دەنگی ناسیۆنالیستەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە کە داوای ئەوە دەکەن دوورگەکەیان لە دانیمارک جیاببێتەوە و سەربەخۆ بێت.
.

 

ئەوەی پێویستە بزانرێت: ئەمریکا بنکەی سەربازی هەیە لە گرینلاند، بەڵام ترەمپ پێیوایە کە ئەو دوورگەیە زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕوسیا و چین لە جەمسەری باکووری زەوی و وتی: ئەمریکا نایەوێت ببێتە هاوسێی چین و ڕووسیا، ئەگەر ئێمە گرینلاند وەرنەگرین ئەو وڵاتانە کاری خۆیان دەکەن و ئەوەش قبوڵ ناکەین.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەردوو وڵاتی ڕوسیا و چین چالاکییە سەربازییەکانی خۆیان زیاد کردووە لە نزیک گرینلاند، بەڵام هیچ کامیان باسی ئەوەیان نەکردووە کە دەیانەوێ دەستی بەسەردا بگرن.

 

بابەتە ستراتیژییەکان: گرینلاند کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دانیمارکە، ڕێگا ستراتیژییەکانی ئاسمانی و دەریایی لە باکووری ئەتڵەسیدا دابین دەکات و کۆگایەکی دەوڵەمەندی ئەو کانزا دەگمەنانەیە کە لە زەویدا هەن و پێویستن بۆ دروستکردنی هەموو شتێک لە مۆبایلەوە تا تەکنەلۆژیای وزەی نوێبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ