لە سەنتەری هەولێر زیاتر لە هەشت هەزار سەگی بێلانە کۆ کراونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە سەنتەری هەولێر زیاتر لە هەشت هەزار سەگی بێلانە کۆ کراونەتەوە

دیمەنی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر

ئاڤا نیوز

لە سەنتەری هەولێر، لە ماوەی ساڵێکدا توانراوە 8,437 سەگی بێلانە کۆ بکرێنەوە و ڕەوانەی شێڵتەری حەواندنەوەی ئاژەڵە بێلانەکان بکرێن؛ سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش بۆ ئاڤا دەڵێت: سەگە کۆکراوەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ڤاکسین کراون.

وێنە گەورەکە: بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسیی پەلاماردانی هاونیشتمانییان لەلایەن سەگە بێلانەکانی نێو کۆڵان و شەقامەکان، ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی شارەوانییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی دەست پێ کردووە بۆ حەواندنەوەیان لە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر لە ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 8,437 سەگی بێلانە لە شەقامە گشتییەکان و کۆڵانی نێو گەڕەکەکان کۆ کراونەتەوە و ڕەوانەی شێڵتەری حەواندنەوەی ئاژەڵە بێلانەکان کراون.

- سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە سەگە بێلانەکان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان ڤاکسین کراو و نەزۆک کراون، پاشان لە ڕووبەری فراوانی شێڵتەری دەشتاییەکانی دەرەوەی شار ئازاد کراون و خۆراکی پێویستییان بۆ دابین کراوە؛ لە ڕێگەی ستافێکی شارەزای بواری ڤێتێرنەرییەوە، بەردەوام چارەسەری پزیشکییان پێ دەدرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ