پارتی لەبارەی پێکهێنای کابینەی دەیەم و پۆستی سەۆککۆمار وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

شەیری بکە لە:
پارتی لەبارەی پێکهێنای کابینەی دەیەم و پۆستی سەۆککۆمار وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

بڕیارە سبەی یەکشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەڵامی یەکێتی بداتەوە.


وێنە گەورەکە: دوای چەندین مانگ لە چەقبەستوویی سیاسی، هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵدایە بەرلەوەی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، بابەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلای بکاتەوە. 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤای گوت: "کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو؛ لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی بەرنامەیەکی بە پارتی داوە، وا بڕیارە سبەی یەکشەممە پارتی وەڵاممان بداتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی کۆبوونەوەش دەکرێت."

٠ سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە، پارتی و یەکێتی ئێستا زۆر لە یەکتر نزیکن و بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا ڕێککەوتن دەکرێت؛ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە و کابینەی نوێش پێک دەهێنرێت، هیچ پۆست و خاڵێکی ناکۆک نەماوە گفتوگۆی لەسەر بکەین.

باکگراوند: لە یەکتر نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەردوولا لە ئاستی جیاواز دێت؛ دوایین کۆبوونەوەی شاندی هەردوولاش ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 08-01-2026 لە شاری هەولێر ئەنجام درا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ