قایمقامی دەربەندیخان: کارکردن لە ڕێگای دەربەندیخان-زەڕایەن وەستاوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

کارکردن لە ڕێگای دەربەندیخان؛ وێنە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
لە ساڵی نوێدا کارەکانی ڕێگای دەربەندیخان-زەڕایەن وەستاوە و قایمقامی دەربەندیخان لەڕێگەی ئاڤاوە داوایەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 100 ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگاکە ڕوویانداوە و 14 بریندار و گیان لە دەستدانی لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە درێژایی 22 کیلۆمەتر ڕێگای زەڕایەن-دەربەندیخان لە گوندی میرەدێ تاوەکو دەربەندیخان تەواو نەبووە، ڕێگاکە جگە لە ئاستەنگی هاتووچۆ، مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست کردووە و چەندین ڕووداوی نەخوازراو لە ماوەی ڕابردوو ڕوویانداوە.
لێدوانی فەرمی: سلێمانی محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە دوای سەری ساڵەوە کارکردن لە ڕێگاکە وەستاوە و کۆمپانیای جێبەجێکار پارەی بۆ خەرجنەکراوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەشی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بەشێکی ڕێگاکە تێکچووە و مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروستکردووە."
قایمقامی دەربەندیخان لەڕێگەی ئاڤاوە داوای تەواوکردنی ڕێگاکە دەکات و دەڵێت: "مەترسیی جددی لەسەر هاووڵاتیانی ناوچەکە هەیە و هیوادارین بە زوویی پارەی کۆمپانیاکە خەرج بکرێت و دەست بە کارەکانی بکاتەوە"
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی محەممەد سلێمان، لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 100 ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگاکە ڕوویانداوە و بەم هۆیەوە 14 بریندار و گیان لە دەستدانی لێکەوتووەتەوە، بەشی هەرە زۆری ڕووداوەکانیش لە نزیک گوندی میرەدێ و لە درێژایی 10 کیلۆمەترێکدا ڕوویانداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




