
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوای وڵاتێکی یەکگرتوو لە سووریا دەکات کە تێیدا سەرجەم پێکهاتەکان، لەوانە عەرەب، کورد، درووز، مەسیحی، عەلەوی، تورکمان، ئاشووری و پێکهاتەکانی دیکە، بە ڕێز و شکۆوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە، تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی حەلەب و قۆناغە ڕاگوزەرییە مێژوویەکەی سووریایان کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، سەرۆک ترەمپ ئەم ساتەوەختە وەک دەرفەتێکی وەرچەرخان و گرنگ بۆ سووریایەکی نوێ دەبینێت، وڵاتێکی یەکگرتوو کە تێیدا سەرجەم پێکهاتەکان، لەوانە عەرەب، کورد، درووز، مەسیحی، عەلەوی، تورکمان، ئاشووری و پێکهاتەکانی دیکە، بە ڕێز و شکۆوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەرفەتی بەشدارییەکی ڕاستەقینەیان لە دامەزراوەکانی حوکمڕانی و ئەمنیدا پێ بدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی ئەمریکا پێشوازی لە گۆڕانکارییە مێژووییەکەی سووریا دەکات و پشتیوانییەکانی پێشکەش بە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات، لە کاتێکدا کە کار دەکات بۆ سەقامگیرکردنی وڵات، دووبارە بونیادنانەوەی دامەزراوە نیشتمانییەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو سوورییەکان بۆ ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'، تۆم باراک ستایشی قوربانییەکانی ئەو هێزەی کرد لە تێکشکاندنی داعشدا و ڕایگەیاند، حکومەتی سووریا پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری 2025 بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکاندا دووپات کردووەتەوە و ئەم پڕۆسەیە دەبێت بە شێوەیەک بێت کە مافەکانی کورد بپارێزێت و یەکپارچەیی و سەروەری سووریاش بەهێز بکات.
لە بەشێکی دیکەی بلاوکراوەکەی، باراک نیگەرانی قووڵی واشنتنی بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری حەلەب دەربڕی کە هەڕەشە لە ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەت و هەسەدە دەکەن. داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆدا بگرن، دەستبەجێ شەڕ ڕابگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بەپێی ڕێککەوتنەکانی 10ـی ئادار و 1ـی نیسانی 2025.
نوێنەری ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمی وەزیر ڕوبیۆ ئامادەیە بۆ ئاسانکاریکردن لە گفتوگۆیەکی بونیادنەر لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەیەکی تێکەڵکردنی گشتگیر و بەرپرسیارانە، پڕۆسەیەک کە ڕێز لە یەکپارچەیی سووریا بگرێت، بنەمای یەک دەوڵەتی خاوەن سەروەری بپارێزێت و پشتگیری لە ئامانجی هەبوونی یەک سوپای نیشتمانیی شەرعی بکات.
ئامانجەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەویش سووریایەکی خاوەن سەروەری و یەکگرتووە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتیدا بێت و تێیدا یەکسانی، دادپەروەری و دەرفەت بۆ هەموو گەلەکەی دەستەبەر بکرێت.
هەروەها داوای لە وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتگیری لەم دیدگایە بکەن و هاوکاری و یارمەتی پێویست پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە گۆڕینی ئەم دیدگایە بۆ واقیع.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





