یەکەم دانیشتنی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت

شەیری بکە لە:
یەکەم دانیشتنی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی زیندانیکراوی بەرەی گەل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی دادگایی بکرێت، تیمی پارێزەرانیشی کار لەسەر ئەوە دەکەن دانیشتنەکانی دیکە بگوازرێتەوە دادگاکانی هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی شەش مانگ لە دەستگیرکردنی، بڕیارە یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە دادگای سلێمانی بکرێت.

زانیاریی تایبەت: سێ سەرچاوەی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤایان وتووە: ڕۆژی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، دوای دانیشتنی یەکەمی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، تیمی پارێزرەکانی، کار لەسەر ئەوە دەکەنەوە کەیسەکەی بگوازنەوە بۆ دادگاکانی هەولێر، پێشتریش پارێزەرەکانی هەوڵی ئەوەیان دابوو کەیسەکەی بگوازنەوە بۆ هەولێر و نووسراویان داوە بە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان.

باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ