لە کاتی ڕاماڵینی بەفر لە زینی وەرتێ پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر بلدۆزەر و گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
لە کاتی ڕاماڵینی بەفر لە زینی وەرتێ پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر بلدۆزەر و گیانی لەدەستدا

وێنەی سەلیم حسێن گەڵاڵیی

ئاڤا نیوز

 

لە لۆفەکانی زینی وەرتێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کاتی پاککردنەوەی ڕێگا و ڕاماڵینی بەفر، پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر زنجیری ئامێرێکی بلدۆزەر و گیانی لەدەستدا.

 

زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە، پێشمەرگەیەک بە ناوی سەلیم حسێن گەڵاڵیی، خەڵکی گەڵاڵەی باڵەکایەتییە، لە فەوجی یەک لە لیوای حەوتی پیادەی هێزەکانی 70، لە کاتی ڕاماڵینی بەفر لەزینی وەرتێ بە مۆبایلەکەی سەرقاڵی وێنەگرتنی ڕاماڵینی بەفرەکەبووە و بێ ئاگا لەوەی زۆر نزیکبووەتەوە لە بلدۆزەر، لەوکاتەدا کەوتووەتە ژێر زنجیری بلدۆزەرەکە و گیانی لەدەستداوە، پێشمەرگەکە دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

زانیاریی زیاتر: لە دوێنێوە، شەپۆلێکی نوێی بەفر بارین هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر باریوە، چەندین ڕێگا داخران و لەچەند شوێنێک گرفتی هاتووچۆ دروستبووە و تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانن، بە تایبەتی لە سنوری ئیداری سۆران.

 

ئەمەش بزانە: زینی وەرتێ، دەکەوێتە نێوان هەردوو سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین. ساڵانە لەو ناوچەیە بەفرێکی زۆردەبارێت و ڕێگاکە دادەخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ