پێگەیەکی ئەمریکی نهێنی شکستهێنانی کۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دیوێکی شاراوەی شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا ئاشکرا دەکات کە ڕۆژی 4ـی ئەم مانگە بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتی پێگە ئەمریکییەکە، کۆبوونەوەی ڕۆژی چواری مانگی یەک لە دیمەشق، کە تێیدا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و مورهەف ئەبو قەسره، وەزیری بەرگری سووریا بە ئامادەبوونی کێڤن لامبێرت، فەرماندەی هاوپەیمانان، سەرەتایەک بوو بۆ کۆتاییهاتنی ئاشتی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا.
تەنیا دوو ڕۆژ دوای ئەو کۆبوونەوەیە، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب بوونە گۆڕەپانی هێرشی قورسی هێزەکانی حکومەتی سووریا و گروپەکانیان.
لێدوانی فەرمی: فۆزا یوسف، بەرپرسی باڵای کوردی ڕۆژئاوا بە پێگە ئەمریکییەکەی وتووە، ڕەفتاری شاندی سووریا لە دانوستانەکاندا سەیر بووە و بەبێ هیچ پاساوێک کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا هاتووەتە ناو ژوورەکە و دوای ماوەیەکی کەم داوای لە تیمی هاوپەیمانان و یاریدەدەرەکانی کردووە بچنە دەرەوە. پاشان کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاندووە و وتی دەکرێت، دانوستانەکان لە 8ـی مانگی یەک دەستپێبکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆبوونەوەکە دەڵێن، سەرەتا پێشکەوتن هەبووە لە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار، دیمەشق ڕازی بووە بە دروستکردنی سێ فیرقەی سەربازی لە ئەندامانی هەسەدە و سێ لیوای جیاواز بۆ ژنان، دژەتیرۆر، و پاسەوانی سنوور. بەڵام خاڵی ناکۆکی سەرەکی لەسەر متمانە بووە، دیمەشق داوای کردووە هێزەکانیان بە ئارەزووی خۆیان بچنە ناوچە کوردییەکان، لە بەرامبەردا هەسەدە داوای هەماهەنگی پێشوەختە و پاراستنی سەربەخۆیی ناوخۆیی کردووە.
بەپێی ئەلمۆنیتەر، بەرپرسانی کورد پێیان وایە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕێنمایی لە ئەنقەرەوە وەردەگرێت. تورکیا کە هەسەدە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەبینێت، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر دیمەشق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێزە. گومان دەکرێت هێرشەکەی حەلەب پلانێکی پێشوەختەی تورکیا و میلیشیاکانی بێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






