ترەمپ: ئێران زیاتر لە هەموو کاتێک چاوی لە ئازادییە و ئەمریکا ئامادەیە هاوکارییان بکات
- جیهان
- 10 کانوونی دووەم

ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کە ئەگەر هێز لە دژی خۆپیشاندەران بە کاربێنن ئەوا ئەمریکا بێدەنگ نابێت، ئەمجارە لە نوێترین پەیامی لە تۆڕی تڕووس سۆشیاڵ تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێران و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەلی ئێران دەربڕی.
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە، بەهۆی گرانی و بێکاریی، خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بە زەبر و هێز ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران ببێتەوە ئەمریکا بێدەنگ نابێت، ئەمجارە ئامادەی ئەمریکای بۆ هاوکاریی گەلی ئێران دووپات کردەوە.
پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لە تۆڕی تڕووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: "ئێستا ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە چاوی لە ئازادییە، گەلی ئەو وڵاتە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن، ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکات لە پێناو گەیشتن بەو ئازادییە."
زانیاریی زیاتر: قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وتبووی، ئێران 150 ساڵ گەڕاوەتەوە دواوە و هە جووڵەیەک لە دژی خۆپیشاندەران بکات لێی بێدەنگ نابن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




