مەزڵووم عەبدی: بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی گەیشتینە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە حەلەب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گواستنەوەی سەلامەتی بریندارەکان و مەدەنییە گیرخواردووەکانی حەلەب بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
وێنە گەورەکە: ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە پێنج ڕۆژ لە شەڕی سەخت و گەمارۆیەکی تووند بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەهێنێت. بڕیاری کشانەوە و گواستنەوەی هێزەکان بەرەو ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر، ستراتیژییەکی هەسەدەیە بۆ پاراستنی گیانی هەزاران مەدەنی لە مەترسیی کۆمەڵکوژی.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتی: "داوا لە لایەنی ناوبژیکار دەکەین پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان. هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ تێکۆشەرانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و بنەماڵەی شەهیدان دەردەبڕین کە ئازایانە لە بەرامبەر هێرشەکاندا وەستانەوە."
زانیاریی زیاتر: شەڕی حەلەب لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بووە هۆی شەهیدبوونی چەندین کەس و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەش، هاوکات بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 142 هەزار کەسیش ئاوارە بوون. گواستنەوەی بریندارەکان و مەدەنییەکان وەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دەست پێ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





