ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەنگۆی شەهیدبوونی بڵاوکرایەوە سەلامەتە

شەیری بکە لە:
ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەنگۆی شەهیدبوونی بڵاوکرایەوە سەلامەتە

نوێترین وێنەی ڕۆژنامەنووس دڵبرین عەفرینی و هاوڕێیەکی ڕۆژنامەنووسی

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەنووس دڵبرین عەفرین، کە دوێنێ هەواڵی شەهیدبوونی لە شەڕی حەلەبدا بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکرایەوە، بە سەلامەتی گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەممە هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە دڵبرین عەفرینی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژئاوایی کوردستان شەهید بووە، تەنانەت هەندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە "خۆی بە گرووپێکی سوپای سووریادا تەقاندووەتەوە".

زانیاریی زیاتر: ناوبراو درەنگانی شەوی ڕابردوو گەیشتووەتە ناوچە ئارامەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هیچ بریندارییەکی نییە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی شەڕی حەلەب، یەکێک بووە لە ڕۆژنامەنووسە هەرە چالاکەکان و دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی بۆ میدیاکان دەگواستەوە.

لێدوانی فەرمی: سۆلین محەممەد، نێردراوی ئاڤا بۆ حەلەب: "درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس دڵبرین عەفرین گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن بریندارە؛ ئەو بە تەواوی سەلامەتە."

زانیاریی زیاتر: بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناو شێخ مەقسوود لە کاتی شەڕەکەدا، بۆ ماوەی چەند کاژێرێک پەیوەندی بەو ڕۆژنامەنووسەوە بڕابوو، ئەمەش زەمینەی بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی خۆش کردبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ