هێزەکانی ئاسایشی حەلەب دەگەنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

شەیری بکە لە:
هێزەکانی ئاسایشی حەلەب دەگەنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب

ئاڤا نیوز

پرۆسەی گواستنەوەی هێزەکانی ئاسایشی حەلەب بە چاودێری نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو. 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بە چاودێریی لایەنی نێودەوڵەتی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی حەلەب لەگەڵ ژمارەیەک لە بریندارەکان و ئەوانەی گیانیان لەدەست دابوو، گەیەنرانە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەورەیان لێ کرا.

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب، هاوڕێ لەگەڵ شەهید و بریندارەکان گەیشتوونەتە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ لەم کاتەشدا بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

لەلایەکی دیکەوە: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوربانییەکان لە شارۆچکەی دێرحافر لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی فراوانیان لێ کرا؛ هاوکات میدیای فەرمیی سووریاش بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 2:58 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، کۆتا کاروانی هێزەکانی ئاسایش گەڕەکی شێخ مەقسوودیان بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێهێشتووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتە دوای پێنج ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانی سەخت هات لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و سوپای عەرەبی سووریا لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب؛ کە دواتر بە چاودێریی نێودەوڵەتی و بە گواستنەوەی هێزەکانی ئاسایش بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆتایی هات. لە پێنج ڕۆژی شەڕەکەشدا دەیان کەس بوونە قوربانی و دەیان هەزار کەسیش لە ماڵی خۆیان ئاوارە بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ