بۆکسێنەری کورد عەگید کابایەل سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

شەیری بکە لە:
بۆکسێنەری کورد عەگید کابایەل سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

بۆکسێنەری کورد عەگید کابایەل

ئاڤا نیوز

 

بۆکسێنەری کورد و پاڵەوانی جیهان "عەگید کابایەل"  بردنەوەیەکی مێژوویی تۆمار کرد و پارێزگاری لە پشتێنی WBCـی کرد کاتێک لە  "دامیان کنیبا" ی پۆڵەندی بردەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، لە میانی پاڵەوانیەتی WBC جیهانی لە وڵاتی ئەڵمانیا، "عەگید کابایەل" پاڵەوانی کورد، بە سپۆنسەری ڤیزیت کوردستان، لە کێشی قورس ڕووبەڕووی دامیان کنیبای پۆڵەندی بووەوە، پاڵەوانە کوردەکە توانی دوای سێ گەڕ، شەڕەکە بباتەوە، لە کاتێکدا بۆکسێنەرە پۆڵەندییەکە 17 سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو و لە هیچ شەڕێکیش نەدۆڕابوو، بەڵام پاڵەوانە کوردەکە کاروانی سەرکەوتنەکانی وەستاند و لێی بردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: لە دوای بردنەوە مێژووییەکە، عەگید لەبەردەم هەموو جیهان ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە و بە دەنگێکی زولال و بوێر بە زمانی کوردی گوتی "بژی کوردستان، هێزی کورد، بژی ڕۆژئاوا".

 

زانیاریی زیاتر: عەگید لە کاروانی پیشەگەری خۆی 27 شەڕی کردووە، 27 سەرکەوتنی تۆمار کردووە، 18 بردنەوەیان بە گورزی کوشندە بووە.

 

ئەمەش بزانە: لە دوای کۆتایهاتنی یارییەکە و بردنەوە مێژووییەکەی، ئارین مەسرور بارزانی، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو پاڵەوانە کوردە دووپات کردەوە و بەیەکەوە ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە. 

 

باکگراوند: عەگید کابایەل، خەڵکی باکووری کوردستانە، لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە دوایین یارییشی لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو بوو، توانی لە "ژیلی ژانگ"ی چینی بباتەوە کە یەکێکە لە بۆکسێنەرە بەهێزەکانی کێشی قورسی بۆکسێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ