بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا: لە حەلەب کۆمەڵکوژیی بەرامبەر کورد کراوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا: لە حەلەب کۆمەڵکوژیی بەرامبەر کورد کراوە

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەو کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژییەی سوپای عەرەبیی سووریا لە هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب بەرامبەر کورد کردوویەتی، زۆر لەوە زیاترن کە تا ئێستا بڵاو کراونەتەوە؛ بە جۆرێک هاوتای ئەو کۆمەڵکوژییانەش نییە کە لە ناوچەکانی دیکەی سووریادا کراون.

لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سڵاو دەگەیەنم بە سوورەیا حوسێن و پێی دەڵێم خوا سەرکەوتووی بکات بەرامبەر ئەوەی ئەنجامی دا؛ بەڵام میوانەکەی موسا عومەر کەسێکی قین لە دڵە بەرامبەر کورد و کێشەکەی تەنیا پەیوەست نییە بە هەسەدەوە؛ قسەکانیشی ڕاست نین کە دەڵێت کوردم خۆش دەوێت و دەمەوێت لە قامیشلۆ چاوم پێیان بکەوێت."

گوتیشی: "ئەو تاوان و کوشتوبڕەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرامبەر کورد کراوە، تا ئێستا ئەوەی بینراوە لەچاو ئەوەی کراوە هیچ نییە؛ بەتایبەتی ئەوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کراوە، زۆر لەو کوشتوبڕە زیاترە کە لە ناوچەکانی دیکەدا کراوە.. موسا عومەر سەرڕمی هاندانە دژی کورد."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەواڵەکانی کاتژمێر یەکی ڕۆژی شەممە (10-01-2026)ی ئاڤا میدیا و لە چوارچێوەی بەردەوامیی ڕووماڵی ئاڤا بۆ هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، موسا عومەر، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە حکومەتی سووریا میوان بوو؛ قسەکانی ئەم میوانە و وەڵامدانەوەی سوورەیا هەساری بۆی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستاندا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ