ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاگربەست تەنیا بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان بوو؛ هەرگیز تەسلیم نابین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

ژمارەیەک چەکداری سوپای سووریای عەرەب لە بەردەم پاسێکی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب وەستاون
ئاڤا نیوز
ئاسایشی حەلەب دوای گواستنەوەی هێزەکانی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە پێنج ڕۆژی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئەوان بەرگرییەکی شکۆمەندانەیان کرد و بەهیچ شێوەیەک خۆیان ڕادەستنەکرد، بەوەش ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژی خەڵک کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستی پێکرد، دوای پێنج ڕۆژ لە بەرگریی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئاگربەستێکی کاتی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی و برینداران ڕاگەیێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی شێخ مەقسوود: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە پشتیوانی فڕۆکەی چاودێری تورکیا، بە زرێپۆش و هەموو جۆرە چەکێکی قورس و بەبەشداریی هەزاران "چەتە" هێرشێکی دڕندانەیان کردەسەر گەڕەکی شێخ مەقسوود، ئەویش بە ئامانجی کۆمەڵکوژی خەڵک و گۆڕینی دیمۆگرافیای گەڕەکەکە، بەڵام هێزەکانیان بڕیاری بەرگرییاندا و بەهیچ شێوەیەک خۆیان ڕادەست نەکرد، لەو پێناوەشدا چەندین شەهیدیان بەخشی.
زانیاریی زیاتر: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە کۆتا ساتەکاندا کە هێرشێکی تووند کرایەسەر گەڕەکەکە، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر چارەسەر دەکران، بەڵام ئەم نەخۆشخانەیەش بە چەکی قورس و درۆنی بەیرەکداری تورکی کرایە ئامانج بۆ کۆمەڵکوژی خەڵکەکەی.
٠ دوابەدوای ئەمە ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیێنرا تا کۆمەڵکوژی زیاتر نەکرێت و بریندار، مەدەنییەکان، ئافرەتان و منداڵ بۆ شوێنێکی ئارام بگوازرێنەوە لەبەرامبەریشدا هێزەکانیان نەخۆشخانەکەیان چۆڵکرد و بەهەستیارییەوە مامەڵەیان کرد.
٠ "لێرەش بەدواوە بەردەوامی بە خەبات بۆ پاراستنی ئیرادەی ئازادی گەل دەدەین و بۆ بەردەوامیدان بەم خەباتە لەهەموو هۆیەکی بەردەست کەڵک وەردەگرین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





