دەزگای خێرخوازیی بارزانی: زیاتر لە 150 هەزار کەس لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاوارەبوون
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

دابەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بەسەر دانیشتووانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 150 هەزار کەس لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب ئاوارەبوونە و بەشی زۆرییان ڕوویان لە عەفرین کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەكی کوردنیشنی حەلەب، (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود) بە هەزاران کەس ئاوارەبوون و بە دەیان کەسیش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ و هاووڵاتیانی سڤیل گیانیان لە دەست دا.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای گوت: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 150 هەزار کەس لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب ئاوارەبوون، بەشێکی زۆری ئاوارەکان ڕوویان لە شاری عەفرین کردووە، بەجۆرێک تا ئێستا نزیکەی 23 هەزار خێزانی ئەو دوو گەڕەکە ئاوارەی عەفرین بوونە."
موسا ئەحمەد، دەشڵێت: "ئاوارەکانی کوردی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە بارودۆخێکی زۆرخراپ و سەختدان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێگەی نووسینگەی خۆی لە عەفرین هاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئاوارەکان دەکات."
٠ خزمەتگوزاریی تەندروستی، خواردنی گەرم، پاکێجی خۆراک و پێدوایستییەکانیانیان بۆ دابین دەکەین.
٠ قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبین لە پێشکەش کردنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارەکان لە عەفرین، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندی بەردەوام داین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای بومەلەرزەکەی ساڵی 2023ـی سووریا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نووسینگەی لە شاری عەفرین کردووەتەوە و بەردەوام هاوکاری پێشکەشی خەڵکی ئەو سنوورە و ئاوارەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






